‌پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ ئەندامی زاوزێیان بۆ بڕییەوە

وێستگە ستایل-

پیاوێك كە دەبەی ئاوی وەكو یارییەكی سێكسی بەكارهێناوە و ئەندامی زاوزێی تێیدا بۆ ماوەی چوار رۆژ گیردەبێت، بەهۆیەوە پزیشكەكان ناچاربوون ئەندامەكەی ببڕنەوە.

پیاوەكە كە تەمەنی 50 ساڵە بەو حاڵەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ داوای یارمەتی پزیشكی نەكردووە و بەو هۆیەوە زۆربەی تووشی (نیكرۆسس) بووە كە حاڵەتێكە دەبێتە هۆی مردنی خانەكان.

هەتاوەكو ئەو كاتەی پیاوەكە چووە بۆ نەخۆشخانە هێشتا دەبە ئاوەكەی پێوەبووە و ئەندامەكەی ڕەش بۆتەوە و دەستیكردووە بە ڕزین.

پزیشكەكان هیچ چارەسەرێكی دیكەیان نەبووە جگە لە بڕینەوەی ئەندامەكەی، د. دێنیس چیرینۆس، كە نەشتەرگەرییەكەی ئەنجامداوە، ڕایگەیاندووە بۆری میزی نەخۆشەكە پێویست بووە لەشوێنێكی دیكەدا دابنرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت میز بكات، بەڵام هەرگیز ناتوانێت سێكس بكات.

وتیشی: "ئەوە حاڵەتێكی سەیرە، پێشتر ڕوویداوە، بەڵام هێشتا حاڵەتێكی نامۆیە".

ڕوونیشیكردەوە ئەمە حاڵەتێكی شەرمهێنی كتوپڕە و ڕەوشی ئەم نەخۆشە ئەوەبووە لەكاتی خۆیدا یارمەتی پزیشكی وەرنەگرتووە.


PM:03:13:14/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 20456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل