ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده" ڕێگه‌ی بۆ گوڵ ڕێژ بكه‌ن تا ئەژنۆکانی هێزی تیایە"
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده وێنه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند "محمد عه‌باس" له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاوكرده‌وه و داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی به‌رپرسان ده‌كات كار بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی چونكه دۆخی ته‌ندروستی زۆر خراپه.
ئه‌م خانمه له‌ڕێی پۆستێكه‌وه نوسیویه‌تی" چەند تاقەت پروکێنە، هەر لە غوربەتەوە تا کەرکوک و سلێمانی ڕێگای بۆ گوڵ ڕێژ بکەن خوا نەکردە نەکا دوا دیدار بێ و بێ بە میوانی، بە پێی خۆی تا ئەژنۆکانی هێزی تیایە نەک لە سندوقە ڕەشەکەی بیانی بگاتەوە سلێمانی"
ئه‌مه‌ل ده‌شڵێت" تکایە.. وەک هونەرمەندێک داواکارم لە لایەنی بەرپرس لە هەرێمی کوردستان بانگهێشت نامەیەکی فەرمی بۆ هونەرمەند "محمد عەباس بەهرام" بکەن و بگەڕێتەوە نیشتیمان چاوی بکەوێت بە خزم و کەسوکاری لە فڕۆکەخانەوە پێشوازی بکرێ بە گوڵ و شیرینی ، ئێستاکە پێویستی بەئێوەیە ڕێز‌و خۆشەویستی ئێوەی گەرەکە، دەزانن لەدوای چەند کۆرسێکی کیمیاییش هێشتا ئەو لە من و خێزانی زۆر بەهێز تر بوو؟ ئەو دڵنەوایی ئێمەی دەکردەوە؟لەدڵەوە شیفات بۆ دەخوازم حاجی گیان ئومێد دەکەم هەر وا ورەت بەرز بێت هەتا سەر دەکەویت بەسەر گشت ئازارەکانت و هیوادارم پەیامەکە بگاتەی جێی مەبەست سوپاس بۆ هاوکاریتان."
ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده خه‌ڵكی شاری سلێمانیه و یه‌كێكه له‌و خانمانه‌ی ساڵانێكی زۆره سه‌رقاڵی كاری هونه‌ریه و له ئێستادا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ده‌ژی.
PM:12:11:14/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3504
جار خوێنراوه‌ته‌وه