به‌وێنه.. منداڵێك له 11 ی سێپتێمه‌به‌ردا له‌دایكبوو پزیبشكه‌كانی توشی شۆك كرد
وێستگە ستایل-
كریستینا مالون-براون ڕۆژی 11 ی سێپتێمبه‌ر له كاتژمێر 9:11 خوله‌ك له‌دایكیبوو و كێشی 9.11 كیلۆیه و ئه‌م ڕێكه‌وته جیاوازه وایكرد دایك و باوكی منداڵه‌كه به "سه‌ركه‌وتن" باسی بكه‌ن دوای تێپه‌ڕبوونی 18 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه تیرۆرستیه‌كانی 11 ی سێپتێمبه‌ر كه له دوو تاوه‌ره گه‌وره‌كه‌ی نیویۆرك درا له ساڵی 2001 دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ڕێكه‌وته‌كان زۆر سه‌یر بووه به‌ڵام ئه‌م منداڵه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی جیرمانتاون له ویلایه‌تی "تینیسی" ئه‌مه‌ریكی به نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبووه.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی سكای نیوز ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه " ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوونی بۆ منداڵه‌كه كردوه چه‌ند جارێك گریاوه بۆ ئه‌و ڕێكه‌وته جیاوازانه"
له‌لای خۆیه‌وه دایكی ئه‌م منداڵه"كامتریۆن مالۆن براون" باس له‌وه ده‌كات منداڵه‌كه‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بووه هێزێكی ئه‌رێنی یان پێ بدات له ڕۆژی یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی 11 ی سێپتێمبه‌ر كه تیایدا هه‌ردوو تاوه‌ری سه‌ره‌كی سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی له نیویۆرك كرایه ئامانج له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیانێكی گه‌وره به‌ر ئابوری ئه‌و وڵاته كه‌وت.
AM:11:33:14/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3128
جار خوێنراوه‌ته‌وه