مانه‌وه زیاتر له سێ كاتژمێر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چی له مێشكی هه‌رزه‌كار ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
ده‌رئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه به‌سه‌ر بردنی زیاتر له 3 كاتژمێر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاریگه‌ری و زیانی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر مێشكی هه‌رزه‌كاره‌كان.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و فه‌یسبووك و ئینستگرام به‌كارده‌هێنن ئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌ستكردن به دڵه‌ڕاوكێ و ته‌نهایی و توشبوون به خه‌مۆكی له ناویاندا زۆر زیاد ده‌بێت و كه‌سانێكی شه‌ڕه‌نگێزیان لێ به‌رهه‌مدێت.
زاناكان له زانكۆی جۆنز هۆبكنز له بالتیمۆر ده‌ڵێن" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی وایلێكردوون هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ بكه‌ین چونكه به‌سه‌ربردنی زیاتر له 3 كاتژمێر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر باری ده‌رونی گه‌نجه‌كان دروست ده‌كات چونكه ئه‌م كاته له‌سه‌ر حسابی نوستن و ڕاهێنانی وه‌رزشی به‌سه‌ری ده‌به‌ن"
پزیشكانی ده‌رونی هۆشداری به هه‌رزه‌كاره‌كان ده‌ده‌ن كه زیاتر له 3 كاتژمێر له ڕۆژێكدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كات به‌سه‌ر نه‌به‌ن چونكه ئه‌مه هۆكار ده‌بێت بۆ ده‌ركه‌وتنی ڕه‌فتاری خراپ و شه‌ڕه‌نگێزی له‌ناو كۆمه‌ڵگا"
AM:09:07:14/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3276
جار خوێنراوه‌ته‌وه