‌كار بۆ فره‌ژنی ده‌كات

وێستگە ستایل-

خانمه‌ كاندیدێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی فیدراڵی ئیماراتی "خه‌وله‌ عبدالعزیز" بۆ كه‌مكردنه‌ووه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ قه‌یره‌ی‌ له‌ میانی پرۆژه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات سیستمی فره‌ژنی بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ئه‌م خانمه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ گۆڤاری " الامارات الیوم" باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ پێشنیاز و چاره‌سه‌ری چالاك پێشكه‌ش به‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌شێكی گونجاو بۆ خێزانه‌ ئیماراتیه‌كان بگونجێنێت هه‌تا پیاوه‌كان زیاتر له‌ یه‌ك هاوسه‌ریان هه‌بێت و ژماره‌ی‌ خێزان و تاكی ئیماراتیه‌كان زیاد بكات و له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و دارای زیاتر جێگیر ببن.

خه‌وله‌ ده‌شڵێت" هه‌تا بێت ژماره‌ی‌ خانمان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئیماراتی به‌راورد به‌ پیاوان ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه‌ و ده‌كرێن به‌ چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ له‌وانه‌ش  "خانمانێك كه‌ هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه‌ و به‌شێكی دیكه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ هاوسه‌رگیریان كردوه‌ و جیابونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام منداڵیان هه‌یه‌ و به‌شێكی دیكه‌ ئه‌و خانمانه‌ن كه‌ له‌ مێرده‌كانیان جیابونه‌ته‌وه‌ و منداڵیان نیه‌  و كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ن مێرده‌كه‌یان مردوه‌ و منداڵیان نیه‌ و به‌شێكی دیكه‌ش ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه‌ مێردیان مردووه‌ به‌ڵام منداڵیان هه‌یه‌ و هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێویستیان به‌ گرنگی پێدان هه‌یه‌ و هاوسه‌رگیری نه‌كردنی به‌شێك له‌ گه‌نجه‌كانی بۆ ڕێگری كردنی خێزانه‌كانیان گه‌ڕاندۆته‌وه‌"

ئه‌م خانمه‌ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌و كاته‌ی‌ بگاته‌ پۆستی خۆی ئه‌وه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ بكات له‌ كۆمه‌ڵگای ئیماراتیدا و وێنه‌ی‌ ئه‌و خانمانه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كانیان جیابونه‌ته‌وه‌ له‌پێش چاوی خه‌ڵك ئه‌رێنی بكات.


AM:10:00:10/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 5192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌