یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆماركرا
وێستگە ستایل-
له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌سێك كه یه‌كێك بووه له به‌كارهێنه‌رانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی توشی نه‌خۆشی هه‌وكردنی توندی سییه‌كان بووه و مردووه و پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی هۆكاری 200 حاڵه‌تی دیكه‌ی مردن بوبێت.
به‌رپرسی پزیشكی له ویلایه‌تی "ئه‌لینۆی" جینڤه‌ر لایدن ده‌ڵێت" ڕاپۆرتێكی تایبه‌تمان له‌سه‌ر مردنی كه‌سێك پێ گه‌یشتووه دوای ئه‌وه‌ی توشی هه‌ناسه توندی زۆر بووه به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه"
ئه‌م پزیشكه كه نه‌ویست ڕه‌گه‌زی مردوه‌كه دیاری بكات به‌ڵام ئاشكرای كردوه كه ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه ڕویان تێده‌كه‌ن له‌نێوان 17 بۆ 38 ساڵدایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌هێشتا به‌ته‌واوه‌تی دیار نیه هه‌موو نه‌خۆشه‌كان به‌وهۆكاری مردن به جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی یان قه‌نه‌ب مردوون، ئه‌یلینیا ئه‌ریاس سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان و خۆپاراستن له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌واوی حاڵه‌ته‌كان هاوشێوه‌ی یه‌كترن به‌ڵام ڕوون نیه كه ئایا تا چه‌ند یه‌ك هۆكار هه‌یه له‌پشت ئه‌م حاڵه‌تانه‌وه"
AM:10:26:25/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3088
جار خوێنراوه‌ته‌وه