‌له‌كاتی گرتنه‌وه‌ی‌ شیری قتو بۆ منداڵه‌كه‌ت ئه‌م هه‌ڵانه‌ دوباره‌ مه‌كه‌ره‌وه‌

وێستگە ستایل-


به‌شێك له‌ دایكان له‌ ئێستادا شیری قتو به‌ منداڵه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، به‌ڵام دوباره‌كردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك له‌كاتی ئاماده‌كردنی شیر بۆ كۆرپه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت،  له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر تیشك  پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان بۆ چارەسەری کەمی گەشە و نەخۆشی منداڵ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ پێویست له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌دات.

1- نابێت ئاوی لە کوڵ ( زۆر گەرم) ڕاستەوخۆ بەکاربهێنیت بۆ گرتنەوەی شیرەکە، چونکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی بەهای خۆراکی پێکهاتەکانی بەتایبەتی ئەو شیرانەی کە پرۆبایۆتیک ( واتە بەکتریای سودبەخشیان ) تێدایە.

2- پێویستە لە پاش کوڵاندنی ئاوەکە ، ساردی بکەیتەوە بۆ نزیک پلەی گەرمی لەش یان شلەتێن و ئینجا بەکاربێت. 
3-  زۆربەی شیرەقوتوەکان بڕی پێویست ڤیتامین D له پێکهاتەکەیاندا هەیە بۆیە بێ پرسی پزیشک ئەو ڤیتامینە مەدە بە منداڵەکەت، چونکە هەروەک چۆن کەمی ڤیتامین D زیانبەخشە بەهەمان شێوە بەرزی ڕێژەکەشی کاریگەری خراپی هەیە لەسەر منداڵەکەت.

4- پاش گرتنەوەی شیرەکە ، باشترە کاژمێرێک ( سەعاتێک ) زیاتر بەسەریدا تێ پەڕ نەبێت و بەکاربێت. 

5- هەر منداڵێک بە خواستی خۆی یان بەپێی خشتەی تایبەت بەخۆی پێویستە شیری پێ بدرێت.

بۆیە چاولێکەری مەکە لە پێدانی بڕی شیرو زیادکردنی ژەمەکان و گۆڕینی جۆری شیرەکە تەنها لەبەرئەوەی منداڵی کەسێکی تر بەو جۆرە دەیخوات.


AM:09:06:25/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 8992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل