ڤیدیۆ: ساتی ده‌ستگیركردنی پیاوێك كه وێنه‌ی خانمان ده‌گرێت له‌ژێر ته‌نوره‌كانیانه‌وه
وێستگە ستایل-
پۆلیس له شاری مه‌درید له ئیسپانیا پیاوێكی ده‌ستگیركرد كه ڤیدیۆیی خانمانی تۆمار كردوه له ژێر ته‌نوره‌كانیانه‌وه له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆ و دواتر ئه‌م ڤیدیۆیانه‌ی له پێگه سێكسیه‌كان بڵاوكردۆته‌وه.
ئه‌م پیاوه به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی كۆڵۆمبیایه و ته‌مه‌نی 53 ساڵه و كامێرای شاراوه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و جانتایه دانه‌وه كه به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی و دواتر خستویه‌تیه سه‌ر زه‌وی نزیك له قاچی قوربانیه‌كان و له‌ناویاندا هه‌رزه‌كار هه‌بووه و له ژێر ته‌نوره‌كانیانه‌وه ڤیدیۆیی تۆماركردوون.
له‌كاتی پشكنینی ماڵی ئه‌م تاوانباره پۆلیس كۆمپیوته‌رێك و سێ هارد دیسك ی دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌ناویاندا سه‌دان ڤیدیۆیی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تیادا بووه كه بێ ئاگاداری خۆیان ڤیدیۆیی تۆماركردوون و زۆرینه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ش كه بڵاویكردۆته‌وه زیاتر له یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
له‌كاتی وێنه‌گرتنی قاچی ئافره‌تێك له وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له مه‌درید ئه‌م پیاوه ده‌ستگیر كراوه و تا ئێستا 29 سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه و به تۆمه‌تی پێشێلكردنی ماف و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وانی دیكه و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌د ڕه‌وشتی و خراپ ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ منداڵ و هه‌رزه‌كاره‌كان سزا ده‌درێت.
PM:02:55:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9924
جار خوێنراوه‌ته‌وه