سوتانی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن مه‌ترسین بۆسه‌ر مرۆڤایه‌تی
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌ر پێت وایه سوتانی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن بۆتۆ هیچ گرنگی نییه چونكه ئه‌و دارستانه ده‌كه‌وێته كیشوه‌رێك كه زۆر له ئێمه‌وه دووره ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چویت، پسپۆڕان ده‌ڵێن" ئه‌مازۆن پاڵپشته بۆ ژیانكردن له‌سه‌ر زه‌وی"
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتودا سوتانی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن بووه باسی زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زۆرێك له به‌رپرسان هاتنه ده‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستان بخه‌نه سه‌ر سه‌رۆكی به‌رازیل" جاییر بۆلسۆنارۆ" كه هیچ گرنگیه‌ك به گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا نادات.
ئه‌م دارستانه گه‌وره‌یه له 8 ده‌وڵه‌تی جیادا بڵاوبۆته‌وه ئه‌وانیش" به‌ڕازیل و پۆلیڤیا و پیرۆ و ئیكوادۆر و كۆڵۆمبیا و فه‌نزوێلا و گۆایا له فه‌ڕه‌نسا" یه
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا "ئمانوێل ماكرۆن" هۆشداری له‌م ڕوداوه داوه چونكه دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن %20 ی ئۆكسجینی دانیبشتوانی هه‌ساره‌ی زه‌وی دابین ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت" ئۆكسجینی زه‌وی ده‌سوتێت و ئه‌مه سوتانێكی ئاسایی نییه"
له ڕاپۆرتێك كه په‌یمانگای به‌رازیلی بۆ توێژینه‌وه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه سوتانی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن به‌ڕێژه‌ی %83 زیادی كردووه و ده‌توانرێت له دووری 400 میل ه‌وه دوكه‌ڵی سوتانه‌كه بزانرێت.
PM:02:37:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2356
جار خوێنراوه‌ته‌وه