یادێ لە ئیسرائیل بوو
وێستگە ستایل-
پاش ئەو سەرکەوتنانەی کە هەردوو کورتە فیلمی ( UNDER BLCK ) و ( THE ORANGE MAN DREAMS ) بهدهستی هێنا، کە کارەساتەکانی کە داعش بە سەر ئێزدی و خەڵكی سڤیلی ناوچەکەی هێنابوو باس دەکات ، و لە ساڵهکانی رابردوو بەشداری چەندین نێوەند و ڤیستیڤاڵه ناوخۆیی و نێو دەوڵهتیهكانی کرد لە ئەمریکا و کانةدا و هندستان و ئەفریقا و ئەورپا و توانی خەلاتی بوێری لە کةنةدا و چەند خەلاتی جیهانی بە دەست بهێنێت .
هەروەها ( خەونەکانی پیاوە پرتەقاڵیهکە ) خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی لە ڤیستیڤاڵی دژە تیرۆری هەولێر و هەروەها باشترین کورتە فیلم لە دیداری ئافرتان بۆ سینەما لە هەولێر پێ بەخشرا .
فیلمی (یــادێ) کە بە واتای دایکە بەرهەمێکی نویێ دەرهێنهر شیرین جیهانیە کە بۆ یەکەم جار بەشداری فستیڤاڵێكی نێودەولەتی ئیسرائیل کرد ، ئەم فیلمە باس لە قوربانی منداڵ و خێزان بە گشتی دەکات لە ناو زهلکاوی شەر و گێرانەوەی خەون و روئیا جوان و خنجیلانەکانی منداڵێكه کە دایک و باوكی لە دەست داوە لە شەری سوریا کە داعش و بەشار ئەسەد داینەمۆی سەرەکین ، لەگەل باپیر و داپیری ئاوارەی کوردستانی عێراق دەبێت و لەوێشەوە رێگای هەندەران دەگرنە بەر ، فیلمێکی پر لە ڕامان و تراژیدیایە و دژی شەرە
ئەوە لەوکاتە دێت کە هەفتەی رابردوو سۆشیال میدیای دەرهێنەر کەوتە بەر هاک کردنێکی بە هێز و بەرنامە بۆ دارێژ و گوومان لەوە دەکرێت کە دەستێک دێت دژی ئەو هەوڵانەی دەرهێنەر بە تایبەت کە ویستویەتی رووی داعش وەکو خۆی پێشانی جیهان بدات .
PM:02:12:24/08/2019
ئهم بابهته 2448
جار خوێنراوهتهوه