ئاگرین ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
وێستگە ستایل-
كوڕه گۆرانیبێژ و پێشه‌شكاری كه‌ناڵی كوردماكس ئاگرین دڵشاد له‌ڕێی پۆستێك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاشكرای كرد كه چیتر وه‌ك پێشكه‌شكاری كوردماكس كار ناكات.
له پۆسته‌كه‌یدا ئاگرین نوسیویه‌تی"سڵاو ئەزیزانم لە ئێستا بە دواوە من هیچ گرێبەستێكم لەگەڵ دەزگای (كوردماكس) دا نەماوە و دەست لەكاركێشانەوەی خۆم ڕاگەیاند."
ده‌شڵێت" بەڵام ئەمەوێ بە هەموو كارمەندان و بەڕێوەبەرانی ئەو دەزگا جوانە بڵێم كە خۆشم دەوێن و شانازی بوو بۆ من كە لە یەكەم وێستگەیەی كار كردنمدا وەكو (پێشكەشكار) لەگەڵ ئێوە بووم و سوپاس بۆ هەموو شتێكتان بە تایبەت سوپاسی برا و هاوڕێی ئەزیزم دەرهێنەری خۆشەویست كاك (بێ‌دار میرزا) دەكەم كە هەمیشە جگە لە كار وەكو هاوڕێیەك هاوكارم بوو ،هیوای سەركەوتنتان بۆ ئەخوازم ئەزیزەكانم"
ئاگرین یه‌كێكه له كوڕه گۆرانیبێژه‌كان و خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره و ماوه‌یه‌كه پێشكه‌شكاری پرۆگرامی "كوردماكس میوزیك" بووه و پرۆگرامه‌كه‌ی بینه‌رێكی باشی هه‌یه.
AM:11:44:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 29824
جار خوێنراوه‌ته‌وه