سابوونی شل یان ڕه‌ق كامیان زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نێت؟
وێستگە ستایل-
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سابوونی ڕه‌ق و شل جیاوازه، به‌ڵام ئایا كام جۆر له سابوون بۆ ته‌ندروستی پێست به‌سووده و كامیان زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نێت؟
پسپۆڕی بواری پێست و جوانكاری ڕوسی" ئه‌ناستازیا ڕۆماشكینا" جیاوازی نێوان سابوونی شل و ڕه‌ق ی باسكردوه و ده‌ڵێت" سابوونی ڕه‌ق زیاتر سروشتی تره له سابوونی شل و كه‌متر مادده‌ی پارێزه‌ری تیادایه و خوێی سۆدیۆم و چه‌وری ڕووه‌كی یان ئاژه‌ڵی له دروستكردنیدا به‌كارده‌هێنرێت، و ده‌ڵێت" سابوونی ڕه‌ق هیچ مه‌ترسی له‌سه‌ر پێست دروست ناكات"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" جگه له‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی سابوونی ڕه‌ق به‌ڵام زیانێكیشی هه‌یه كه ده‌بێته هۆی وشككردنه‌وه‌ی پێشت به‌هۆی بوونی خوێی سۆدیۆم له پێكهاته‌یدا، هاوكات دژه میكرۆبێكی زۆر باشه"
به‌ڵام سابوونی شل به ڕێگه‌یه‌كی جیاوازتر دروست ده‌كرێت و مادده‌ی زیان به‌خشی وه‌ك كه‌تایۆنه‌كانی تیادایه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاری پێستیان هه‌یه هه‌ستیاریه‌كه‌یان زیاتر ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره سابوونه به‌كاربهێنن"
AM:11:24:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3780
جار خوێنراوه‌ته‌وه