‌یەک خواردن رێگریی لە شێرپەنجەی پرۆستات و هێلکەدان و مەمک دەکات

وێستگە ستایل-


زەنجەفیل یەکێکە لەو خواردنانەی هەر لە کۆنەوە بۆ چارەسەری چەندەها نەخۆشی و کێشەی تەندروستی بەکارهاتووە.

بەپێی توێژینەوەیەکی هاوبەشی پەیمانگای ئەمریکی بۆ شێرپەنجە لەگەڵ زانکۆی میشیگانی ئەمریکی، دەرکەوتووە هاڕاوەی زەنجەفیل بەشێوەیەکی کاریگەر دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەکان بە گشتی لەناوبەرێت.

هەروەها سەلمێندراوە خواردنی رۆژانەی زەنجەفیل دەبێتەهۆی لەناوبردنی وەرەمەکانی ناو جەستە بە رێژەی %٦٥.

تائێستا چەندین توێژینەوەی زانستی رۆڵی زەنجەفیلیان بەتایبەت لە رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بینیوە. ئەو پیاوانەی بەردەوام زەنجەفیل دەخۆن چانسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات کەمترە.

زانایان ئاماژە بەوە دەکەن زەنجەفیل بە تەنها چانسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات لە پیاواندا کەم ناکاتەوە، بەڵکو بەهەمان شێوە دەبێتەهۆی رێگرییکردن لە شێرپەنجەی هێلکەدان لە ئافرەتاندا.

لەگەڵ ئەوەشدا رۆنی زەنجەفیل دەبێتەهۆی رێگرییکردن لە شێرپەنجەی مەمک و شێرپەنجەی سییەکان.


PM:05:59:23/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 28248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل