‌گیراوەیەک بۆ نەهێشتنی پرخەی خەو

وێستگە ستایل-


پرخەی خەو یەکێکە لەو حاڵەتە بێزارکەرانەی زۆر کەس بەدەستییەوە دەناڵێنن و تەنانەت بووەتەهۆی جیابوونەوەی زۆر ژن و مێرد لە یەکتری.

پرخەی خەو دەکرێت هەندێکجار نیشانەیەک بێت بۆ:

١- قەڵەوبوون

٢- بەرزی فشاری خوێن

٣- نەخۆشی شەکرە

٤- نەخۆشییەکانی دڵ

هۆکاری پرخەی خەو زۆر جار دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەی پەردەی چڵمی لەناو قوڕگ و کەناڵی لوت، بۆیە کەمکردنەوەی پەردەی چڵمی دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی پرخەی خەو.

پێکهاتەکان:


٢ سێو

٥ گوێزەر

٢.٥ سانتیمەتر لە رەگی زەنجەفیل

یەک لەسەر چواری لیمۆیەک

ئەم پێکهاتانە لەناو ئامێری عەسارەدا تێکەڵ بکە و پاشان بیخۆرەوە، دەتوانیت رۆژانە بەردەوامبیت لە خواردنەوەی ئەم پێکهاتەیە تا پرخەی خەوەکەت بە تەواوی نامێنێت.








PM:05:10:23/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 6596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل