چوار ڕێگه یارمه‌تیت ده‌دات زوو بڕیار بده‌یت
وێستگە ستایل-
بڕیاردان له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت له‌ژیان ڕه‌نگه هه‌ندێكجار ئه‌سته‌م بێت به‌ڵام پێویسته مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت بڕیار بدات بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی له‌ده‌ست خۆیدا بێت و بابه‌ته جیاوازه‌كان تاقی بكاته‌وه.
چوار بیرۆكه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانتدا ئازایانه بڕیار بده‌یت.
- ده‌بێت جۆرێك له ئاره‌زووی چاونه‌ترسی له ناخت‌دا دروست بكه‌یت چونكه ژیان بریتیه له ده‌ستكه‌وت و له‌ده‌ست چوون.
-باری ده‌رونی خۆت دوور بخه‌ره‌وه له‌و بڕیاره‌ی ده‌یده‌یت.
-پێویسته ئه‌وه باش بزانیت كه هیچ بڕیارێك نیه مرۆڤ له ژیانی خۆیدا بیدات نمونه‌ی بێت و ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی ده‌ست بكه‌وێت كه ده‌یه‌وێت.
-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامی بڕیاری ئه‌وانی دیكه به داهاتوی خۆته‌وه مه‌به‌سته‌ره‌وه چونكه تۆ خۆتی و ئه‌وانیش خۆیان واته ده‌كرێت تۆ خۆت ئه‌نجامی بابه‌ته‌كه بگۆڕیت به‌و شێوه‌یه‌ی مه‌به‌سته.
PM:11:52:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3312
جار خوێنراوه‌ته‌وه