بۆ ئه‌وه‌ی پێستت چرچ نه‌بێت ئه‌م خۆراكانه بخۆ
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی بواری خۆراك و ته‌ندروستی ده‌ڵێن" خواردنی میوه‌ی بلو بێری باشترین ڕێگه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی پێست به گه‌نجی و ته‌ندروستیه‌كی باش، ئه‌م میوه‌یه سوود به دڵ و مێشك ده‌گه‌یه‌نێت چونكه بڕێكی باش پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ری تیادایه"
ته‌نها بلو بێری نیه كه ئه‌م سووده جادوییه‌ی هه‌بێت چه‌ندین جۆری خۆراك و میوه هه‌یه كه سوودی سه‌رسوڕهێنه‌ریان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و ئه‌گه‌ری پیری و چرچ بوونی پێست كه‌مده‌كه‌نه‌وه له‌وانه‌ش:
1-چه‌ره‌س:
له‌ناو چه‌ره‌سدا ڕۆنی ته‌ندروست هه‌یه كه ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن ئاسایی ده‌كاته‌وه و پێست به گه‌شاوه‌ی ده‌هێڵێته‌وه.
2-چای سه‌وز:
ئه‌گه‌ر زۆر ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی چا ده‌كه‌یت ئه‌وه چای سه‌وز باشترین بژارده‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به " ECGC" یه‌كێكه له به‌هێزترین دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان كه ڕێگری له هه‌وكردن ده‌كات.
3-ماسی:
هه‌وڵبده خواردنی ژه‌مه‌كانت گۆشتی ماسی زۆر تیادا بێت به‌تایبه‌ت ماسی"سالمۆن و ساردین" كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئۆمیگا سێ و ڤیتامین بی 12 بۆ دڵ و سوڕی خوێن زۆر به‌سووده و ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خش له خوێندا داده‌به‌زێنێت.
4-خه‌یار:
ئه‌م سه‌وزه‌یه بڕێكی زۆر باش له ئاو له پێكهاته‌یدا هه‌یه و یارمه‌تی مانه‌وه‌ی پێست ده‌دات به گه‌شاوه‌یی.
5-شۆكۆلاته:
به‌تایبه‌ت شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ، ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی "فلاڤینۆید" پێست له زیانه‌كانی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی پارێزراو ده‌كات.
AM:09:12:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4916
جار خوێنراوه‌ته‌وه