ئه‌گه‌ری پانی كه‌مه‌رت له‌م ڕادده‌یه زیاتره ئه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیت هه‌یه
وێستگە ستایل-
زاناكان ئاستێكی تایبه‌تیان بۆ پانی كه‌مه‌ر ئاشكرا كردووه كه له‌و ڕادده‌یه زیاتر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌بێت و ئه‌گه‌ری توشبوونی به نه‌خۆشی دڵ زۆر ده‌كات.
ئاژانسی" نۆفۆستی" هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی زانا ڕوسیه‌كان بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌و كاته‌ی پانی كه‌مه‌ری خانمان له 80 سانتیمه‌تر و پیاوان له 94 سانتیمه‌تر زیاتر بێت ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زیاد ده‌كات، ئه‌گه‌ر كه‌مه‌رت له‌م ڕادده‌یه زیاتره ئه‌وه زاناكان ده‌ڵێن" پێویسته ڕۆژانه 500 گرام میوه و سه‌وزه بخۆیت و 30 خوله‌ك وه‌رزش بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی پانی كه‌مه‌رت ئاسایی ببێته‌وه"
مانگی دوو ی ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵێك له زانا ژاپۆنیه‌كان ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌ی خۆیان ئاشكرا كرد و تیایدا په‌یوه‌ندی نێوان پانی كه‌مه‌ر و خێرای خواردنی ژه‌مه‌كان بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایان كرد %30 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خێرا نان ده‌خۆن توشی قه‌ڵه‌وی ده‌بن به‌مه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ دروست ده‌بێت له‌نێوان پانی كه‌مه‌ر و زیادبوونی چه‌وری وورگ و خێرا خواردنی ژه‌مه‌كان.
AM:09:00:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3592
جار خوێنراوه‌ته‌وه