كه‌م خه‌وی توشی نه‌خۆشيیه‌كی مه‌ترسیدارت ده‌كات
وێستگە ستایل-
زاناكان له په‌یمانگای "Karolinska" له سوید له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه ئاشكرایان كردووه كه‌مخه‌وی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ زیاد ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 1.3 كه‌س ئه‌نجامدراوه و زاناكان ئاشكرایان كردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی بۆماوه‌یی ئاره‌زووی كه‌مخه‌وی و مانه‌وه هه‌تا دره‌نگانی شه‌و ده‌كه‌ن ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زۆره.
سۆزانا لارسۆن یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و ده‌ڵێت"زۆر پێویسته هۆكاری كه‌مخه‌وی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ده‌ستنیشان بكرێت چونكه نوستن ئه‌و ڕه‌فتاره‌یه كه ده‌كرێت له ڕه‌فتاری جیاوازه‌وه شێوازه‌كه‌ی بگۆڕدرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت"
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری " Circulation " كه سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشی دڵه له ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه و زاناكان تیایدا ته‌كنیكی " Mendelian randomization " یان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری ئه‌و پێكهاته بۆماوه‌ییانه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ بكرێت له‌ڕێیه‌وه كه په‌یوه‌ندی به ستایلی نوستنه‌وه هه‌یه و مه‌ترسی كه‌مخه‌وی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ڕونكراوه‌ته‌وه.
پسپۆڕان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كێشانی جگه‌ره و خه‌مۆكی كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مخه‌وی و حاڵه‌ته‌كه خراپتر ده‌كه‌ن، زۆر پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست ئه‌م گرفته‌وه ده‌ناڵیًنن چاره‌سه‌ری خۆیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ پارێزراو بن.
AM:08:50:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3828
جار خوێنراوه‌ته‌وه