به‌وێنه.. هاوسه‌ری سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئه‌نجامداوه
وێستگە ستایل-
بریجیت ماكرۆن خانمی یه‌كه‌می فه‌ڕه‌نسا له بۆنه‌یه‌كی فه‌رمیدا ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند مانگێك دێت له دیارنه‌مانی و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری به‌نهێنی.
پێگه‌ی"ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م خانمه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه "هاوسه‌ری سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن به ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له پاریس نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ ئه‌نجامدراوه "
خانمی یه‌كه‌می فه‌ڕه‌نسا ته‌مه‌نی 66 ساڵه و هاوسه‌ری سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسایه كه ته‌مه‌نی 41 ساڵه نه‌شته‌رگه‌ری ڕاكێشانی بۆ پێستی ڕوخساری كردووه و ئه‌م گۆڕانكاریه‌ی له ڕوخساریدا ئه‌نجامیداوه له‌كاتی ئاماده بوونی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن له شاری مارسیلیا بووه له فه‌ڕه‌نسا.
AM:10:49:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 22284
جار خوێنراوه‌ته‌وه