ڤیدیۆ: 68 ساڵه هاوسه‌رن و نهێنی خۆشه‌ویستی خۆیان ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیی دوو هاوسه‌ری ئه‌مه‌ریكی خێرا بڵاوبۆوه كه له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنی تۆماركراوه و ئه‌م دوو هاوسه‌ره ماوه‌ی 68 ساڵه هاوسه‌رگیریان كردووه و نهێنی خۆشه‌ویستی خۆیان ئاشكرا كردووه.
گۆڤاری "میترۆ" ی به‌ریتانی هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر "فرانسیس و ڕۆز ماری كلۆنته‌ر " بڵاوكردۆته‌وه كه له شاری ئۆبۆرن له ویلایه‌تی واشنتن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ماوه‌ی 68 ساڵه هاوسه‌ری یه‌كترن و هه‌مان ڕه‌نگی جلوبه‌رگ ده‌پۆشن.
فرانسیس و ڕۆز ماری یه‌كه‌مجار له خوێندنگای ئاماده‌ی یه‌كتریان بینیوه و دواتر هاوسه‌رگیریان كردووه و 68 ساڵه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و هه‌مان ڕه‌نگی جلوبه‌رگ ده‌پۆشن، ڕۆزماری به ته‌واوه‌تی خۆی به به‌رپرس داده‌نێت له شیك پۆشی و ده‌ركه‌وتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌ر ڕه‌نگێكی بۆ دیاری بكات ئه‌و ده‌یپۆشێت.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه په‌رستگا و نزا ده‌كه‌ن و پێیان وایه كه باوه‌ڕبونیان به خودا یارمه‌تیداون بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندجه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتووی بمێنێته‌وه"
AM:09:29:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2168
جار خوێنراوه‌ته‌وه