‌ووروژاندن بێ گه‌یشتن به‌ چێژ پیاوان توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌كات

وێستگە ستایل-


یەکێک لە هۆکارەکانی ئازاری لەناکاوی گوونەکان بریتیە لە وورووژانی کەسەکە بەبێ ئەوەی بگاتە کۆتایی جا ئەو وورووژاندنە لە ڕێی پۆڕنۆگرافی(سەیرکردنی فیلمی ڕووت) یان چاتی سێکسی و تێلی سێکسی یان هەر شتێکی تر کە ببێتە هۆی وورووژاندن.

دكتۆر فه‌رمان بانی مارانی ده‌ڵێت" چەندین کەسی گەنج دێنە فریاکەوتن بە ئازاری تووندی ناو ڕان"

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌شڵێت" له‌ پشكنینی سەریری هیچ نیشانەیەکی ئاشكرا ده‌رناکەوێت جگە لە ئازاری زۆر لەکاتی دەست لێدان و ئەم حاڵەتە  خۆی چاک دەبێتەوە بەڵام زۆرجار نەخۆش دێتە فریاکەوتن ئەمەش کارێکی باشە چونکە حاڵەتی تری مەترسیدارمان هەیە کە بریتیە لە سوڕانی جۆگەی گوێزەرەوەی گوونەکان و پێویستی بە نەشتەرگەری دەستبەجێ هەیە،بەڵام زۆر باش دەبێ گەر نەخۆش پزیشك ئاگاراربکاتەوە."


AM:10:58:20/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 54756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌