كه‌ی پێویسته منداڵ پشكنینی ڕێژه‌ی ئاسنی خوێنی بۆ بكرێت؟
وێستگە ستایل-
ئاسن چواره‌مین توخمی گرنگی ئه م هه‌ساره‌یه و توخمێکی بنچینه‌ییه بۆ ژیان، توخمی ئاسن یه‌کێکه له پێکهاته بنچینه‌یه‌کانی خڕۆکه سوره کانی خوێن و هاوبه‌شی فرمانی گواستنه‌وه‌ی ئۆکسجین ده‌كات بۆ گشت شانه‌کانی له‌ش.
تاکێکی ته‌ندروست به نزیکه ی ڕێژه‌ی ٣٥.٥گرام توخمی ئاسن هه‌ڵده‌گرێت له له‌شی خۆی دا، به ڕێژه‌ی ٦٥% بۆ ٧٠% به ئاسنی گوێزه‌ره‌وه ناوده‌بردرێت که یه کێکه له پێکهاته بنچینه‌یه‌کانی پرۆتینی هیمۆگلۆبین، وه به ڕێژه‌ی ٢٥% کۆگا کراوه له ( جگه ر - ئیسک و مۆخی ئێسک - ماسولکه ) وه به نزیکه‌ی ٤% به‌کاردێت له ناو پرۆتینی مایۆگلۆبین.
هیمۆگلۆبین پێكهاته‌یه‌کی بنچینه‌ییه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆکسجین بۆ شانه‌کانی له‌ش و توخمی ئاسنیش پێکهاته‌یه‌کی بنچینه‌ییه بۆ دروست کردنی هیمۆگلۆبین، توخمی ئاسن خۆی ده‌به‌ستێته‌وه به گه‌ردی ئۆکسجین تا زۆرترین ڕێژه‌ی ئۆکسجین بگوازرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕیَژه‌ی ئاسنی خوێن كه‌م بێت له له‌شدا ئه‌وا ڕێژه‌ی هیمۆگلۆبینیش که م ده‌بێت به‌م پێیه‌ش کرداری گواستنه‌وه‌ی ئۆکسجینیش که‌م و سست ده‌بێت ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی ده‌بێته هه‌ست کردن به شه‌که‌تی و ماندوێتی.
له‌باره‌ی پشكنینی ئاسنی خوێن دكتۆر ئاوات واژه‌ی پزیشكی پایه بڵند ده‌ڵێت" ئەو منداڵانەی کاتی لەدایکبوون کێشیان کەم بووە یان پێش وەختە لەدایک بوون، پێویستە بەر لە شەش مانگی و بەدیاریکراوی لە ٤ مانگی دا پشکنینی خوێنیان بۆ بکرێت (هەمان چانسی کەمبوونی خوێن و ئاسنیان لەو کاتەدا زیاترە)."
ده‌شڵێت" بەڵام ئەو منداڵانەی کێشی لەدایکبوونیان باش بووە و ئاسایی بووە باشتر وایه لە تەمەنی یەک ساڵی دا پشکنینیان بۆ بکەن"
PM:12:03:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 6704
جار خوێنراوه‌ته‌وه