مشكی بر‌ژاو خواردنه تایبه‌ته‌كه‌ی هه‌ندێك له وڵاتانی ئاسیا
وێستگە ستایل-
له نزیك باتامبانگ له كه‌مبۆدیا مشكی بر‌ژاو به خه‌ڵووز ژه‌مێكی زۆر تایبه‌ته و دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن.
10 ساڵ به‌ر له ئێستا "مالیس" كۆشكێكی بچووكی له‌سه‌ر ڕێگا دانا له دووری 10 كیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوی كه‌مبۆدیا و له سه‌ره‌تادا ڕۆژانه ته‌نها چه‌ند كیلۆیه‌ك له مشكی برژاوی فرۆشتووه و ده‌ڵێت" له ئێستادا ڕۆژانه 20 كیلۆ ده‌فرۆشم كه ده‌كاته 60 دانه مشك و له ڕۆژانی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان فرۆشی مشكی بر‌ژاو ده‌گاته 60 كیلۆ له ڕۆژێكدا"
ئه‌م فرۆشیاره ده‌شڵێت" خواردنی مشكی بر‌ژاو زۆر باشتره له مریشك و نرخی مشكه‌كان 0.25 - 1.25 دۆلاره به گوێره‌ی جیاوازی قه‌باره‌ی مشكه‌كان و له ئێستادا ئه‌م كرتێنه‌ره به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كێڵگه كشتوكاڵیه‌كانی ئه‌م وڵاته بڵاوبۆته‌وه و ئه‌گه‌ر شانسم هه‌بێت ئه‌وه له یه‌ك ڕۆژدا 5 كیلۆ مشك ده‌گرێت كه پاره‌كه‌ی ده‌گاته 5 بۆ 17.5 دۆلار و جوتیاری كێڵگه‌كانی برنج زۆر خۆشحاڵن به‌وه‌ی ئێمه مشك له كێڵگه‌كانیان كۆده‌كه‌ینه‌وه چونكه زیان به به‌رهه‌مه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت.
AM:10:11:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4896
جار خوێنراوه‌ته‌وه