‌‌توێژینەوەیەک...بۆچی دەبێت دوای نانخواردن سێکس نەکرێت

وێستگە ستایل-

هەندێک رێنمایی گرنگ هەیە پێویستە ئەو خانمانەی دەیانەوێت منداڵیان ببێت لەبەرچاوی بگرن، هۆشیاری سێکسی و تێگەیشتن لە میکانیزمە بایەلۆژییەکانی جەستە پێویستە بۆ ئەوەی بە زووترین کات و بە سەرکەوتووی دووگیانوون روبدات.

جانی وایت، پسپۆڕی بواری تەندروستی سێکسی لە بابەتێکی تێروتەسەلدا دەربارەی دووگیانی و ئەو فاکتەرانەی پەیوەستن بە دروستبوونی کۆرپە، رێنمایی دەدات بەو کەپڵانەی دەیانەوێت منداڵیان ببێت کە هەوڵ بدەن لەسەر گەدەی بەتاڵ سێکس بکەن.

وایت لە بابەتەکەیدا باس لەوە دەکات کە سوڕی مانگانە و هێلکەدانان لە ئافرەتاندا بە شێوەیەکی ورد لە لایەن هۆرمۆنە جیاوازەکانی جەستەوە رێکخراوە و هەر ناهاوسەرنگییەک  و تێکچوونێکی رێژەی هۆرمۆنەکان کێشەی تەندروستی سێکسی لێ دەکەوەێتەوە.

پرۆسەکانی خوارندن و هەرسکردنیش لە رێی هۆرمۆنی جۆراوجۆرەوە رێکخراون و بە تایبەتی لە کاتژمێری پاش خواردنی خوانێکدا رێژەی هۆرمۆنەکانی هەرسکردن بەرزترینن.

بە گوێرەی رێنماییەکەی وایت، ئەگەر دەتەوێت بە زووترین کات دووگیان ببیت، ئەوە باشترە ئەم دوو پرۆسە هۆرمۆنییە لەیەک کاتدا روونەدەن، واتە هەوڵ بدە چەند کاتژمێرێک پێش سێکس نان نەخۆیت.


AM:10:08:19/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 43784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌