خانم پێنج ڕه‌فتاری هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌یسه‌لمێنێت عاشقته
وێستگە ستایل-
ده‌وترێت ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخی مرۆڤه، پسپۆڕانی ده‌رونی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێنج ڕه‌فتاری پیاوانیان ده‌ست نیشانكردووه كاتێك به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یان بینوێن ئه‌وه مانای وایه عاشقیه‌تی.
1- ژیانی بۆ دابین ده‌كات:
پیاو كاتێك عاشقی هاوسه‌ره‌كه‌ی بێت ئه‌وه هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی پێویستیه‌كانی دابین بكات بێ ئه‌وه‌ی خۆی داوای بكات .
2- به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ڕێنمایی ده‌كات:
بێ ئه‌وه‌ی كارێك بكات هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ست به‌وه بكات كه شتێك نازانێت ڕێنمایی ده‌كات و جگه له‌وه‌ش ناچاری ناكات ڕێنماییه‌كانی ئه‌و جێ به‌جێ بكات.
3-باری ده‌رونی ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ گۆڕینی باری ده‌رونی هاوسه‌ره‌كه‌ی:
ئه‌وپیاوه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆش بوێت كاتێك هاوبه‌شی ژیانی خه‌مباربێت ئه‌ویش خه‌مبار ده‌بێت و ئه‌و كاته‌ش دڵخۆش بێت ئه‌وه دڵخۆش ده‌بێت.
4-به ته‌واوی هه‌ست و سۆزی له‌گه‌ڵیدایه:
كاتێك پێی ده‌ڵێت خۆشم ده‌وێیت ئه‌وه به ته‌واوی هه‌ست و سۆزی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌بڕێت كه خۆشی ده‌وێت و به‌رده‌وام بیری ده‌خاته‌وه.
5-دڵسۆزه:
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌سته‌كانیشی ده‌ر نه‌بڕێت به‌ڵام دڵسۆزه له‌گه‌ڵیدا و ناپاكی ناكات.
PM:12:15:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 6932
جار خوێنراوه‌ته‌وه