نوستن له‌گه‌ڵ هه‌نگ.. ڕێگه‌یه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی
نوستن له‌گه‌ڵ هه‌نگ یه‌كێكه له ڕێگا تایبه‌ته‌كان كه دانیشتوانی لیتوانیا بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار به‌كاریده‌هێنن و تیایدا كه‌سی نه‌خۆش له‌ناو ژورێك كه چه‌ند سندوقێك هه‌نگ هه‌بێت ده‌خه‌وێنرێت.
خاوه‌نی یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌م چاره‌سه‌ره نه‌ریتیه باس له‌وه ده‌كات نوستن له ژورێك كه سندوقی هه‌نگی تیادا بێت ئازار كه‌مده‌كاته‌وه و چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات به‌هۆی ئه‌و ووزه‌یه‌ی كه له باڵی هه‌نگه‌كاته‌وه ده‌رده‌چێت له كاتی جوڵاندن.
زیدروناس گابرتاس به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردنه به‌م ڕێگه له گوندی كاونیتیسكس له باكوری لیتوانیا ده‌ڵێت" ماوه‌ی حه‌وت ساڵه من ئه‌م ڕێگه‌یه به‌كارده‌هێنم بۆ كه‌مكردنه‌وه و چاره‌سه‌ری ئازاری پشت زۆر به‌سووده و ساڵانه نزیكه‌ی 500 كه‌س سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له مانگه‌كانی 5 هه‌تا 9"
جێگه‌ی باسه له پزیشكی نه‌ریتیدا ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نگ وه‌ك "هه‌نگوین و مۆمی "برۆبلیس " و ته‌نانه‌ت ژه‌هری هه‌نگیش بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی به‌كارده‌هێنرێت.
AM:11:41:15/08/2019