گاز گرتنی مرۆڤ مه‌ترسیداره؟
وێستگە ستایل-
گاز گرتنی مرۆڤ لە رووی پزیشکیەوە مەترسیدار تر و پیسترە لە گازگرتنی ئاژەل وەکو سەگ، دكتۆر هونه‌ر هۆشدار له‌م حاڵه‌ته ده‌دات و مه‌ترسیه‌كانی ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت "لە یەک سیسی(1ml)لیکی مرۆڤ نزیکەی ۱٠٠ ملیۆن میکۆب هەیە بە شیوەی ۱۹٠ جۆری جیاواز هه‌یه و ئەگەری گواستنەوەی فایرۆسی جگەری بی و سی هەیە(hepatitis B,hepatitis C).
جگه له‌وه‌ش ئەگەری هەوکردنێکی بە هێزی هەیە لە شوێنی گاز گرتنەکه و ئەگەرێکی لاوازی گواستنەوەی نەخۆشی ئایدزی هەیه و لە کاتی گازگرتندا پێویستە نەخۆشەکە بچێتە نزیکترین بنکەی تەندرووستی بۆ وەرگرتنی دەرمانی پێویست.
دكتۆر هونه‌ر ده‌شڵێت" بابەتەکە لە کتێبە ئەمەریکیەکانەوە وەرگیراوە و لیکی مرۆف و ئاژەلەکانی خۆیان بەراورد کردووە،ئەگه‌ر نا ئاژەلەکانی ئیرە پێدەچێت پیستر بن بەو پێیەی خزمەتیان کەمە"
AM:09:37:15/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9232
جار خوێنراوه‌ته‌وه