چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی كوڵی زمانی منداڵ و چاره‌سه‌ر
وێستگە ستایل-
لە هەندێ منداڵی ساوا زمان کوڵ دەبێت واتا ژێر زمان دەلکێتە بەشئ خوارەوەی رووپۆشی ناو دەمەوە ، ئەم حاڵەتە زگماکیە لە کور زیاتر روودەدات، دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان و خۆراک و گەشەی منداڵان وورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م كێشه ته‌ندروستیه باس ده‌كات.
زۆر جار ئه‌م حاڵه‌ته کێشە دروستدەکات بۆ منداڵەکە وەک:
١. کاریگەری لەسەر شیر خواردن دەبێت.
٢. هەندێكجار دەبێیە هۆی دوواکەوتنی قسە.
دەسنیشانکردنی :
زمانی منداڵەکە لکاوە بە روپۆشی ناو دەم، کە منداڵەکە زمان دەردەکات زمانی بە تەواوی نایه‌تە دەرەوە ئینجا بەشی پێشەوەی زمان لەت دەبێت وەک شێوەی دڵێ لێدێت وەک لە وێنەکەدا دیارە.
چارەسەر. :
ئه‌گەر گرفتی دروست کرد دەبێت نەشتەگەری بۆ بکرێت لە لایەن پزیشکی ددان یان پزیشکی نەشتەرگەری منداڵان باشترە پێش ئەوەی منداڵ فێری قسە بێت نەشتەرگەریەکەی بۆ بکرێت.
AM:09:01:15/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4168
جار خوێنراوه‌ته‌وه