‌ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌

وێستگە ستایل-


ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ له‌سه‌ر پێست و خوراندنی ئاماژه‌ن بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م.

له‌ڕێی هه‌واڵێك كه‌ پێگه‌ی‌ ئێكسپرێس بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ "ده‌ركه‌وتنی چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر پێست ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌"

چالاك نه‌بوونی په‌نكریاس بۆ ده‌ردانی بڕی پێویست له‌ ئه‌نسۆلین بۆ ناو خوێن هۆكاره‌ بۆ توشبوون به‌ شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م و بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ نه‌خۆش ته‌واوی ژیانی كۆنتڕۆڵی ئاستی شه‌كری خوێنی بكات، به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ شه‌كری خوێن مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان و جه‌ڵته‌ی‌ مێشك زۆر زیاد ده‌كات.

پسپۆڕانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی‌ ڕه‌نگ تۆخ له‌سه‌ر پێستی مل و ژێر باڵه‌كان و نێوانی په‌نجه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ ئاماژه‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و له‌گه‌ڵیدا پێست بۆنێكی ناخۆش ده‌رده‌دات و زیاتر ده‌خورێت.

هه‌ستكردن به‌ تینوێتی به‌رده‌وام و میزكردنی زۆر و له‌ده‌ستدانی بڕێكی زۆر له‌ كێش له‌ ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مدا بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو له‌ نیشانه‌كانی توشبوونن به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌.

ڕێكخستنی شێوازی خۆراك به‌جۆرێك كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی شه‌كر و خوێ له‌ خۆراكه‌كاندا و ئه‌نجامدانی چالاكی وه‌رزشی له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ دوورت ده‌خاته‌وه‌. 


AM:11:10:10/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 1732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل