‌ڤیدیۆ: به‌هۆی ماچێكه‌وه‌ له‌سه‌ر پردێك كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌

وێستگە ستایل-


چركه‌ ساتێكی ڕۆمانسی نێوان دوو عاشق به‌ كاره‌سات كۆتایی هات و دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر پردێك له‌ پیرۆ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌ستدا.

مایبس ئه‌سبینۆز و هیكتۆر فیدال دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ له‌سه‌ر پردێك ماچی یه‌كتریان كرد به‌ڵام هه‌ردووكیان له‌ به‌رزی 15 مه‌تره‌وه‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌ستدا.

ڕاگه‌یاندنه‌كان ڤیدیۆیی ئه‌م دوو كه‌سه‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ كاتژمێر 1 ی شه‌و به‌ خوماری ماچی یه‌كتریان كردووه‌ و به‌هۆی له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی و بێ ئاگاییان كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌.




AM:09:47:08/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 5096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌