‌هه‌ستان له‌ خه‌وی شه‌وان بۆ میز كردن په‌یوه‌ندی به‌ توشبوون به‌م نه‌خۆشیانه‌وه‌ هه‌یه‌

وێستگە ستایل-


پسپۆڕانی ته‌ندروستی له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكرایان كردوه‌ هه‌ستان له‌ نیوه‌شه‌ودا بۆ میز كردن ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ چه‌ند جۆرێك له‌ نه‌خۆشی.

ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ زانستی پزیشكیدا پێی ده‌وترێت" میزكردنی چه‌ند جاره‌ له‌ شه‌واندا"  و ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ دڵه‌ ڕاوكێوه‌ نیه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ زیاد بوونی مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و لاواز بوونی كۆئه‌ندامی به‌رگری و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ته‌نانه‌ت چه‌ند جۆرێكیش له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

فلیپ كیریبورك پزیشكی نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی میزه‌ ده‌ڵێت" زۆر كه‌س پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر شه‌وانه‌ له‌ خه‌و خه‌به‌ریان ببێته‌وه‌ بچن بۆ ته‌والێت یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌كانی چونه‌ ته‌مه‌ن به‌ڵام له‌ڕاستیدا بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نییه‌ و به‌ڵكو ئاماژه‌یه‌ بۆ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی جگه‌ له‌وه‌ش زۆر میزكردن له‌ شه‌واندا زیان به‌ كاتی نوستن ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌یان هه‌یه‌ زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.

كاتێك كه‌سێك ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 2.5 لیتر میز بكات له‌ ڕۆژێكدا ئه‌وه‌ مانای وایه‌ توشی زۆر میز كردن بووه‌ ئه‌و كاته‌ش كه‌ زۆر میز كردنی شه‌وان په‌یوه‌ندی هه‌بوو به‌ له‌ده‌ستدانی كێشی زیادده‌ و ئاره‌ق كردنه‌وه‌ و لاواز بوونی قاچه‌كان و تا لێهاتن ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ زوو سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.


AM:09:03:07/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 17048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌