90 خوله‌ك به‌ر له نوستن خۆت بشۆ
وێستگە ستایل-
زاناكان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی 90 خوله‌ك گه‌رماوكردن پێش نوستن یارمه‌تی خه‌وێكی ئاسووده ده‌دات.
پسپۆڕان له زانكۆی ته‌كساس له ئۆستین سه‌دان توێژینه‌وه‌ی زانستیان له‌سه‌ر سوودی به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم كردووه بۆ خۆشتن ئه‌نجامداوه و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان له گۆڤاری Sleep Medicine Reviews زانستی بڵاوكردۆته‌وه و گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی گه‌رماو كردن كاتژمێرێك بۆ دوو كاتژمێر پێش نوستن به ئاوێك كه پله‌ی گه‌رمای 40 بۆ 42 پله بێت جۆرێتی نوستن باش ده‌كات.
ئاوی گه‌رم یان شله‌تێن یارمه‌تی خاوبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی جه‌سته ده‌دات و مرۆڤ هێوور ده‌كاته‌وه و هاوكار ده‌بێت بۆ خه‌وێكی قوڵ و باش.
PM:12:25:24/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3656
جار خوێنراوه‌ته‌وه