نیشانه‌كانی به‌ردی گورچیله
وێستگە ستایل-
ئه‌و كاته‌ی به‌رد له گورچیله‌دا هه‌بێت ئه‌وه نه‌خۆش هه‌ست به ئازاری گورچیله‌كانی ده‌كات، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی هه‌بوونی به‌ردی گورچیله‌ن.
1- ئازار له به‌شی خواره‌وه‌ی پشت:
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رد له گورچیله‌یاندا هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و وه‌ك ترپه‌ی دڵ ئازار له به‌شی خواره‌وه‌ی پشتی نه‌خۆش دروست ده‌بێت.
2- به‌رده‌وام میزكردن:
میزكردنی زۆر به‌ڵام به بڕی كه‌م ئه‌گه‌ری زۆره هۆكاره‌كه‌ی گه‌یشتنی به‌ردی گورچیله بێت به بۆری میزه‌ڵدان و به‌هۆیه‌وه نه‌خۆش هه‌ست به‌وه ده‌كات پێویسته میز بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر میزه‌ڵدانی میزیشی تیادا نه‌بێت.
3-هه‌بوونی میز به خوێنه‌وه:
ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی ئاشكرایه و نابێت نه‌خۆش پشتگوێی بخات،چونكه له‌كاتی جوڵانی به‌رد له گورچیله‌كاندا بۆری میزه‌ڵدان بریندار ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه میز خوێنی پێوه ده‌بێت.
4-هه‌ستكردن به له‌رزین و سه‌رمای به‌رده‌وام:
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رد له گورچیله‌كانیاندا هه‌یه زۆر كات هه‌ست به سه‌رما و له‌رزین یان گه‌رما ده‌كه‌ن.
5-دڵتێكهه‌ڵان و ڕشانه‌وه:
هه‌بوونی به‌رد له گورچیله‌دا ڕێگه له جوڵه‌ی ئاسایی میز ده‌گرێت و به‌هۆیه‌وه هه‌وكردن دروست ده‌بێت و نه‌خۆش هه‌ست به ڕشانه‌وه و ئازاری سك و دڵتێكهه‌ڵاتن ده‌كات.
AM:10:25:24/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5476
جار خوێنراوه‌ته‌وه