‌هۆكار و چارەسەری قەڵەویی و وورگ

وێستگە ستایل-

وورگ یەكێكە لەكێشە باوەكان و بریتیە لە كۆبونەوەی چەوری ناتەندروست لەجەستەدا ، هەندێك كەس قەڵەون و وورگیان گەورەیە ، هەندێك كەسیش كێشیان ئاسایە و وورگیان هەیە.

لەبارەی قەڵەوی و گرفتە تەندروستیەكان، د.بینایی كامەران پسپۆڕی زانستی خۆراك چەندین هۆكار و چارەسەری قەڵەویی و وورگ دەخاتەڕوو. 


هۆكارەكانی قەڵەویی:

- خواردن: وەك نان و سەمون ولەفە ، شیرینی وشەكر و شیر و میوەی زۆر لەشەواندا.
- خواردنەوە: وەك شەربەت و خواردنەوە گازییەكان ، بیرە ، ماستاو..هتد.
- گرفتی تەندروستی: غازات و هەوكردنی ڕیخۆڵە و قەبزی.
- نیگەرانی و سترێس و بیركردنەوەی زۆر و دانیشتنی زۆر و شەوان درەنگ خەوتن.

چارەسەری قەڵەویی و وورگ:

- تەرككردنی خواردن و خواردنەوە خراپەكان و زۆرخواردنی خۆراكە باشەكانی وەك خەیار، تەماتە، كاهوو، سڵق، كولەكە، سیر ، چای سەوز، دارچینی، لیمۆ، زەنجەبیل، سركەی سێو.
- وەرزش یان ڕۆیشتن بۆماوەی  یەك كاتژمێر  ڕۆژانە.
- ئاو زۆر خواردنەوە، تەرككردنی ئاو خواردنەوە لەكاتی نان خواردن.
- چارەسەری  كێشەكانی ڕیخۆڵە و هەوكردن وقەبزی، لەڕێگەی ئاو خواردنەوە و چای سەوز و ڕازیانە.


ئا: د.بینایی كامەران پسپۆڕی زانستی خۆراك
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


AM:09:45:24/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 17012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌