مه‌ترسیه‌كی نوێ هه‌ڕه‌شه له نه‌خۆشانی شه‌كره ده‌كات
وێستگە ستایل-
گروپێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێكه‌وه ئاشكرایان كردووه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ زۆره.
پێگه‌ی MedicalXpress هه‌واڵێكی له گۆڤاری Diabetologia بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه كۆمه‌ڵێك له زاناكان له ئوستورالیا و به‌ریتانیا داتایان له‌سه‌ر 12 ملیۆن نه‌خۆش كۆكردۆته‌وه .
ئاشكرایه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون له‌گه‌ڵیدا گرفت و نه‌خۆشیه‌كانی دڵیان هه‌یه و ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكانیش ڕاستی ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌لماندووه و په‌یوه‌ندی نێوان نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشی دڵی ڕوون كردۆته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌من ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ ده‌گاته %47 و ئه‌وانه‌ش كه توشبووی جۆری دووه‌می شه‌كره‌ن مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌گاته %9 و مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ له توشبوانی شه‌كره له خانمان زیاتره له‌چاو پیاوان.
AM:09:38:24/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6668
جار خوێنراوه‌ته‌وه