ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ده‌رمانی ئه‌سپرین به‌كارده‌هێنیت..هه‌ر ئێستا له به‌كارهێنانی بوه‌سته
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌بی ئه‌سپرین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌كارده‌هێنن ئه‌وه باشتر وایه له به‌كارهێنانی دوور بكه‌ونه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ دوور بوون له توشبوون به نه‌خۆشی دڵ ئه‌م ده‌رمانه به‌كار ده‌هێنن.
پسپۆڕان له زانكۆی هارڤارد باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی دڵه كوتێ یان جه‌ڵته‌ی دڵ بوون ده‌توانن ڕۆژانه و به پێی ڕێنمایی پزیشك ده‌رمانی ئه‌سپرین به‌كاربهێنن.
پزیشكان له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی هیچ گرفت و نه‌خۆشی دڵیان نیه به ته‌واوه‌تی دوور بكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئه‌سپرین ، له ئێستادا 29 ملیۆن كه‌س له ژێر ته‌مه‌نی 40 ساڵی ڕۆژانه حه‌بی ئه‌سپرین به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به نه‌خۆشی دڵ پارێزراو بن و له ناویاندا 7 ملیۆن كه‌س بێ ڕاوێژی پزیشك ئه‌م ده‌رمانه به‌كارده‌هێنن.
پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هیچ نه‌خۆشیه‌كی دڵیان نییه كاریگه‌ری به‌سوودی نییه.
PM:12:22:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 8812
جار خوێنراوه‌ته‌وه