دێرێ ئارام ئه‌م كه‌سه بۆ هاوسه‌رگیری دیاری ده‌كات
وێستگە ستایل-
دێرێ ئارام كچی شێوه‌كاری ناسراوی شاری سلێمانی ئارام عه‌لی یه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌ی زه‌مه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرا كرد كه ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات و چه‌ند نهێنیه‌كی ژیانی تایبه‌تی ئاشكرا كردوه.
ئه‌م خانمه دوو ساڵ به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "هه‌ڵوێست" گۆرانی هاوبه‌شی"ژیان له‌گه‌ڵ تۆ" بڵاوكرده‌وه و به ووته‌ی خۆی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا نیازی ئه‌وه‌ی نه‌بووه گۆرانی بڵێت به‌ڵام وه‌ك گۆرانی یه‌كه‌می ئه‌زمونێكی زۆر باش بووه بۆی و كه‌مێكیش قورس بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجاری بووه ده‌ربكه‌وێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م خانمه به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست به‌سه‌ركه‌وتوو داده‌نێت به‌ڵام له ئێستادا ئاماده نییه هیچ به‌رهه‌مێكی هاوبه‌ش بڵێته‌وه و "دوور مه‌به" نوێترین به‌رهه‌می ئه‌م خانمه‌یه كه له ماوه‌ی ڕابردودا بڵاویكردۆته‌وه و ئێستاش سه‌رقاڵی تۆماركردنی به‌رهه‌مێكی شاده.
دێرێ له‌سه‌ر داواكردنی په‌یوه‌ندی سۆزداری له لایه‌ن كوڕانه‌وه ده‌ڵێت" به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو كچێك داوای په‌یوه‌ندی سۆزداری لێ ده‌كرێت چ هونه‌رمه‌ند بێت یان نا و منیش دووچاری ئه‌وه بومه‌ته‌وه به‌ڵام له ئێستادا ئاماده نیم له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك په‌یوه‌ندی سۆزداریم هه‌بێت و ئه‌و كه‌سه‌ش كه بۆ ژیانی هاوبه‌ش دیاری ده‌كه‌م ده‌مه‌وێت دوو تایبه‌تمه‌ندی تیادا بێت ئه‌ویش ڕاستگۆ بێت و كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی هه‌بێت"
PM:12:16:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6896
جار خوێنراوه‌ته‌وه