‌ژه‌ك چییه‌؟ بۆچی تاوانه‌ كۆرپه‌ی‌ لێ بێ به‌ش بكرێت؟

وێستگە ستایل-


ژەک یەکەم شیرە کە لە کۆتایی ماوەی سکپڕیدا دروست دەبێت و پڕیەتی لە امیونۆگڵۆبیولین کە گرنگە بۆ سیستەمی بەرگری منداڵی تازە لە دایک بوو، لەبەر گرنگیەکەی لە بەهێز کردنی سیستەمی بەرگری منداڵەکە بە یەکەم کوتان ئەژمار دەکرێت دكتۆر پشدەر عبداللە پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌ سووده‌كانی ژه‌ك ده‌كات بۆ كۆرپه‌ی‌ تازه‌ له‌دایكبوو.

ژەک دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و پڕۆتین و امیونۆگڵۆبیولین کە گرنگن بۆ گەشەی منداڵی تازە لە دایک بوو، بەڵام بڕی چەوریەکەی کەمە ئەویش لەبەر ئەوەی منداڵی تازە لە دایک بوو توانای هەرسی چەوری کەمە.

ژەک بڕەکەی کەمە و خەستە بەڵام ووزەیەکی زۆر دەبەخشێت بە منداڵەکە بە هۆی پێکهاتەکانی.

پیسایی سەرەتای منداڵی تازە لە دایک بوو ڕەش و خەستە پێی دەوترێت میوکۆنیەم، بە ناڕەحەت بۆی دەکرێت بەڵام ژەک یارمەتیدەرە بۆئەوەی بە ئاسانی بتوانێت بیکات بۆیە لەبەر ئەم هۆکارە پێی ئەوترێت دەرمانی دژە قەبزی.

ئەگەر کۆمپانیایەکی شیر بیەوێت ژەک دروست بکات ئەوا بۆ هەر پێوانەیەک(ڕەقەمێک) لە ژەک ۸۰ دۆلاری ئەمریکی تێ دەچێت، بۆیە تکایە منداڵەکانتان لەم شتە گرانبەهایە بێ بەش مەکەن.


AM:11:04:23/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 3416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل