به‌وێنه.. داوا له تاوانباران ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بابه‌تێك له مێشكیاندایه هه‌ڵیگرن بۆ دوای ئه‌م شه‌پۆله گه‌رمایه
وێستگە ستایل-
له‌م دواییانه چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا كێشه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمایان هه‌بوو به ڕادده‌یه‌ك پۆلیسی دوو شار له ویلایه‌تی ماساتشوستس داوای له هاوڵاتیه‌كانی كرد ئه‌گه‌ر نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه تاوانێك ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه بیخه‌نه دوای ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی كه ئێستا ناوچه‌كه‌یانی گرتۆته‌وه.
پۆلیسی ئه‌م دوو شاره نامه‌ی هۆشدار بۆ 93 ملیۆن له دانیشتوان ناردووه و ئه‌مه‌ش ته‌نها وه‌ك گاڵته كردنێك بووه له‌گه‌ڵیان.
له بڵاوكراوه‌كه‌یاندا نوسیویانه"به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نیازی هه‌ر كار و تاوانكاریه‌كیان هه‌یه بیخه‌نه دوای ڕۆژی دوو شه‌ممه چونكه ئه‌نجامدانی تاوان له‌م گه‌رمایه‌دا زۆر مه‌ترسیداره"
هاوكات پۆلیسی شاری مالدن له هه‌مان ویلایه‌ت له‌ڕێی پۆستێك كه له په‌یجه فه‌رمیه‌كه‌ی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویان كردۆته‌وه تیایدا نوسراوه" پله‌كانی گه‌رما له كۆتای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه داوا له تاونباران ده‌كه‌ین هه‌تا كاتێكی نادیار له ماڵه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه"
AM:09:38:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2884
جار خوێنراوه‌ته‌وه