ده‌ركه‌وتنی چرچی له‌سه‌ر ناوچه‌وان ئاماژه‌یه بۆ نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار
وێستگە ستایل-
ده‌ركه‌وتنی چرچی له‌سه‌ر ناوچه‌وان له دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی هۆكاره‌كه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ردانی پرۆتین و كۆلاجین و ئیلاستین ه و ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه تیایدا هاتووة دةركةوتني چرچی له‌سه‌ر ناوچه‌وان ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار.
زاناكان له زانكۆی ڤێرجینیا له ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێی نوێترین توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردووه ده‌ركه‌وتنی چرچی له‌سه‌ر ناوچه‌وان دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی ئاماژه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری سه‌ر جگه‌ر له ئه‌نجامی كه‌می پرۆتینی جۆری "لامین" له جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه پیری پێش وه‌خت له‌سه‌ر ڕوخسار و ناوچه‌وان ده‌رده‌كه‌وێت.
تا ئێستا پسپۆڕانی بواری خۆراك نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پرۆتینی جۆری لامین چۆن قه‌ربوو ده‌كرێته‌وه له‌كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی له جه‌سته‌دا به‌ڵام بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی جگه‌ر پزیشكه‌كان ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن میوه‌كانی سێ‌و و ئه‌ڤۆگادۆ بخۆن و ده‌ركه‌وتنی چرچی له‌سه‌ر ڕوخسار ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ناڕێكی كاری دڵ و ملوله‌كانی خوێن.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ملوله خوێنانه‌ی له ناوچه‌واندا هه‌ن به‌هۆی ووردیه‌وه زۆر هه‌ستیاره و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری و زیاد بوونی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خش له‌ناو ملوله‌كانی خوێن هۆكاری دروستبوونی هێڵی سه‌ر ناوچه‌وانه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی به جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماغ زۆر ده‌كات.
AM:09:18:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5368
جار خوێنراوه‌ته‌وه