له په‌خشی ڕاسته‌وخۆی فه‌یسبوكدا خۆی خنكاند
وێستگە ستایل-
گه‌نجێكی هندی دوای ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جێی ده‌هێڵێت و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه ده‌كات بڕیاری ئه‌وه ده‌دات له په‌خشی ڕاسته‌وخۆی فه‌یسبووكدا خۆی بكوژێت.
شیام سیكار فار ته‌مه‌نی 22 ساڵه و له‌ڕێی لایڤی فه‌یسبوكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ خۆی ده‌كوژێت له گوندی "رایبها" له نزیك شاری "ئه‌گره" ژیاوه و له‌كاتی خۆكوشتنه‌كه‌یدا ئه‌م گه‌نجه داوای لێبوردن له دایك و باوكی ده‌كات بۆ ئه‌و كاره‌ی كردویه‌تی و داواش ده‌كات دوای مردنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ببه‌خشن.
شیام ده‌ڵێت" نه‌م ده‌توانی له‌ده‌ستدانی ئه‌و قبوڵ بكه‌م و ناشتوانم بێ ئه‌و بژیم و قبوڵی ئه‌وه‌شم پێ ناكرێت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه هاوسه‌رگیری كردووه ئه‌وه‌نده خه‌می ئه‌و كاری لێكردووم چیتر كاریشم بۆ ناكرێت"
خێزانی ئه‌م گه‌نجه هه‌ر زوو ئه‌كاونتی كوڕه‌كه‌یان داخست و ڤیدیۆكه ژماره‌یه‌كی زۆر له بینه‌ری هه‌بوو.
AM:08:48:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 14228
جار خوێنراوه‌ته‌وه