سێ گرفته باوه‌كه‌ی دوای هاوسه‌رگیری
وێستگە ستایل-
سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رگیری كێشه و گرفتی زۆر ڕوبه‌ڕوی هاوسه‌ره‌كان ده‌بێته‌وه، ئه‌مانه‌ش سێ بڵاوترین ئه‌و كێشانه‌ن كه دوای هاوسه‌رگیری ڕوبه‌ڕوی هاوسه‌ره‌كان ده‌بێته‌وه.
1- كاری ناو ماڵ:
دابه‌شكردنی كاری ناو ماڵ له نێوان دوو هاوسه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕه‌نگه كێشه دروست بكات و یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه ئاره‌زووی كاری ناو ماڵ نه‌كه‌ن به‌ڵام باشتر وایه له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕێك بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكی نه‌كه‌وێته نێوانیان.
2-پاره:
ڕه‌نگه یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان ده‌ستبڵاو و ئه‌وی تریان ئاره‌زووی خه‌رجكردنی پاره نه‌كات، پێش هاوسه‌رگیری ده‌بێت هاوسه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕێك بكه‌ون.
3-ئازادی تاكه كه‌سی:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ژیانی هاوبه‌شدا زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان هاوبه‌ش بن به‌ڵام باشتر وایه هه‌ره‌یه‌ك له ئافره‌ت و پیاو ڕێگه له ئازادی تاكه كه‌سی ئه‌وی دیكه‌یان نه‌گرێت.
PM:12:27:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6184
جار خوێنراوه‌ته‌وه