ڤیدیۆ: دینا نهێنی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ دینا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی دایه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئاواز دانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر.
دینا ده‌ڵێت" كاتێك هه‌ڵكه‌وت زاهیرم ناسیوه كه‌سێكی موته‌ده‌ین بووه و پابه‌ند بووه به نوێژ و ڕۆژو و زۆریش پێی خۆش بووه منیش به هه‌مان شێوه‌م و به توندیش وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ناده‌مه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن من و هه‌ڵكه‌وت زاهیر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیمان هه‌یه و ته‌نها ده‌ڵێم خوا هیدایه‌تیان بدات و هه‌ڵكه‌وت زاهیر ته‌نها مامۆستا و هاوڕێی منه و هیچ شتێكی دیكه ئێمه كۆ ناكاته‌وه"
دینا خەڵکی شاری رانیەیە، ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.
PM:12:15:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 58120
جار خوێنراوه‌ته‌وه