‌5 ڕێنمایی گرنگ بۆ هه‌ڵبژاردنی چاویلكه‌ی‌ به‌ر خۆر

وێستگە ستایل-


چاویلكه‌ی‌ به‌ر خۆر وەک ئامرازێک لە گەرماو هەتاوی هاویندا به‌كارده‌هێنرێت و هەڵبژاردنی تەندروست بۆ ئەم چاویلکەیە بە پێی نرخی گرانی و هەرزانی نیە، بەڵکو بە پێی بوونی چەند خاڵێکە.

1-  وا باشترە ئەو چاویلکەیە بە شێوازێک بێت کە تەواوی دەرو بەری چاو بپۆشێت ئەمەش بۆ پارێزگاری کردنی چاوە لە تیشکی سەرو بنەوشەیی کە زیانێکی زۆر بە چاو دەگەیەنێت .

2- لەسەر چاویلکە کە ژمارەیەک نوسراوە، کە ٣٨٠ یان هەندێک جار ٤٠٠،یه‌ ئەمە ڕێژەی پاراستنی ئەو چاوێلکەیە یە بۆ چاو لە دژی تیشکی سەرو بنەوشە کە درێژی شەپۆلی لە ٣٨٠ نانۆمیتەر زیاترە.

3-  هەندێک جار نوسراوە C E ئەمە واتای کۆمەڵەی ئەوروپی کە زۆر باشە، بەڵام ئەگەر پیتی CEبەم شێوەیە بە یەکەوە بوو بێ بۆشایی ئەوە مانای هاوردەی چینی کە هەندێک جار باش نیە.

4-لە کاتی کڕینی ئەو جۆرە چاویلکانە بە دووری ٥٠ سانتیمەتر بە دەستەوە سەیری هێڵێکی ڕاستی پێ بکە،ئەگەر هێڵەکە لە شوشەی چاوێلکە کە دا خوار بۆوە ئەو بە کەڵکی چاو نایەت.

5- لە کاتی شۆفێریدا ڕەنگی قاوەیی یان خۆڵەمێشی باشترە بۆ بینینی ڕێگاو بان.


AM:09:44:21/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 5324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل