هۆكاره‌كانی گەورەبونی مەمک لەپیاواندا و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر
وێستگە ستایل-
گەورەبونی مەمک حاڵەتێکە هەندێ جار لە پیاواندا ڕوو دەدات بە شێوەیەک هەندێكجار بێزارکەرە، دكتۆر ئارا عه‌بدوڵا پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌كانی گه‌وره‌بوونی مه‌مك له پیاواندا ڕوون ده‌كاته‌وه.
هۆکارەکانی:
1- لەکاتی باڵق بوندا puberty
2- به‌كارهێنانی هەندێ جۆری دەرمان کە بۆ شێرپەنجەی پڕۆستات بەکاردێت
3- گرێی شێرپەنجە لە هێلکە گونەکاندا
4- دروست نەبونی هێلکە کونەکان
5- بەهۆی زیادە لە هۆرمۆنی ژێر مێشکە ڕژێن و ڕژێنی سەر گورچیلە adrenal gland
6- بەکارهێنانی دەرزی ستیرۆید لەو کەسانەدا کە یاری لەش جوانی دەکەن
7- هەندی نەخۆشی پێست leprosy
8- هەندێك نەخۆشی جگەر
9- نەخۆشی کڕۆمۆسۆمی وەک کلاینفێلتەر
چۆنیه‌تی چارەسەرکردنی :
1- سەردان کردنی پزیشک بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکەی
2- نەشتەرگەری بۆ ڕێک کردنەوەی شێوەکەی.
3- ئێستا بە شێوەیەکی جوانکاری نەشتەرگەری بۆ ده‌كرێت.
AM:09:39:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 38324
جار خوێنراوه‌ته‌وه