وێنه و ڤیدیۆ: 71 ساڵ به خۆشه‌ویستی ژیان و 12 كاتژمێر مردنه‌كه‌یان جیاوازی هه‌بوو
وێستگە ستایل-
هه‌واڵی كۆچی دوای دوو هاوسه‌ری به ڕه‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكی كه 71 ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له خۆشه‌ویستی به یه‌كه‌وه ژیان بووه باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و مردنی ئه‌م دوو هاوسه‌ره ته‌نها 12 كاتژمێر جیاوازی هه‌بووه.
گۆڤاری ده‌یلی مه‌یل ی به‌ریتانی هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م دوو هاوسه‌ره بڵاوكردۆته‌وه تیایدا هاتووه هێربرت دیلایگل ساڵی 1947 له قاوه‌خانه‌به‌ك مارلین فرانسیس ی هاوسه‌ری بینیوه له وینسبۆر له جۆرجیا كاری كردووه.
ساڵی 2018 دیلایگل له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌كان باسی له‌وه كردووه كه زۆر كات چووه بۆ قاوه‌خانه‌یه‌ك له جۆرجیا و له وێش خانمێكی جوانكیله و ئازای بینیوه كه سه‌ردانی قاوه‌خانه‌كه‌ی كردووه و داوای ئه‌وه‌ی لێكردوه بیبینێت دوای كاتی كاركردن و دوای یه‌كتر ناسین هاوسه‌رگیریان كردوه.
له ته‌مه‌نێكی پڕ له خۆشه‌ویستی ئه‌م دوو هاوسه‌ره بونه‌ته خاوه‌نی 6 منداڵ و 25 نه‌وه و 3 نه‌وه‌ی نه‌وه و دوای 71 ساڵ ژیانی پڕ له خۆشه‌ویستی هربرت له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی وینسبۆر كۆچی دوایكرد و دوای 12 كاتژمێر له مردنی مارلین له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دوایكردوه.
AM:08:59:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3612
جار خوێنراوه‌ته‌وه