نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره كه زۆر كه‌س پشتگوێی ده‌خات
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی شه‌كره به بكوژه بێده‌نگه‌كه ناسراوه چونكه له ماوه‌یه‌كی كاتیدا نه‌خۆشیه‌كه په‌ره ده‌سێنێت به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كی ڕوون و دیاری هه‌بێت، ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه پێش وه‌خت یارمه‌تی ڕزگاركردنی ژیانی نه‌خۆش ده‌دات.
نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره:
1- لاوازی و كێشه‌ی توانای بینیت:
لاواز بوونی توانای بینای چاوه‌كان یان هۆكاره‌كه‌ی چونه ته‌مه‌نه یان توشبوونه به نه‌خۆشی شه‌كره باشتریش وایه له‌م كاته‌دا سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت بۆ دیاریكردنی حاڵه‌ته‌كه‌ت.
2-خواران له ناوچه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێ:
زۆر كات هه‌وكردن به هۆی كه‌ڕوه‌كانه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته دروست ده‌كات، جگه له‌وه‌ش به‌رزی ئاستی شه‌كر له خوێندا یه‌كێكی دیكه‌یه له هۆكاره‌كانی توشبوونی كۆئه‌ندامی زاوزێ به خوروو.
3-له‌ده‌ستدانی توانای بیستن:
به‌رزی ئاستی شه‌كری خوێن به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدان و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای بیستن، چونكه كار له ده‌ماره خانه‌كانی ناو گوێ ده‌كات و بۆ زانینی ئه‌مه‌ش پێویسته نه‌خۆش پشكنینی ئاستی شه‌كری خوێن بكات.
4-نه‌مانی ئاره‌زوو:
به‌رده‌وام هه‌ستكردن به ماندوێتی و ئاره‌زوو كردنی نوستن یه‌كێكه له نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره.
5-سڕبوونی په‌له‌كان:
نه‌خۆشی شه‌كره كار له ده‌ماره‌كانی جه‌سته ده‌كات و كه‌م كه‌س له توشبوانی نه‌خۆشی شه‌كره هه‌ست به‌م حاڵه‌ته ده‌كه‌ن.
AM:08:46:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 7996
جار خوێنراوه‌ته‌وه