10 ڕێنمایی به‌سوود بۆ دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی
وێستگە ستایل-
ده‌وترێت ژیان دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵیه‌وه ده‌ست پێده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی زۆر كه‌س دوای ئه‌م ته‌مه‌نه هه‌ستێكی جیاوازیان لا دروست ده‌بێت و تێده‌گه‌ن سه‌ربه‌خۆ بوون و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئاره‌زووی ده‌كه‌ن چه‌ند گرنگه و جگه له‌وه‌ش زانیاری له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت كۆده‌كه‌نه‌وه.
1- كارێك بكه كه ئاره‌زووی بكه‌یت و چێژی لێ ببینیت:
به‌دڵنیایه‌وه ئه‌و كاته‌ی گه‌یشتویته‌ته ئه‌م ته‌مه‌نه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی خۆتی ئه‌گه‌ر كارێكت له بواره‌كه‌ی خۆشت ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وه هه‌وڵبده كارێك بكه‌یت كه له‌گه‌ڵ ئاره‌زوو و ویسته‌كانی خۆت بگونجێت.
2- خۆت فێری ئاماده‌كردنی خۆراك بكه:
له دوای ئه‌م ته‌مه‌نه‌وه كاتی ئه‌وه‌یه چێژ له خواردنی ده‌ستی خۆت وه‌رگبریت، ئه‌گه‌ر ناشزانیت خۆراك ئاماده بكه‌یت ئه‌وه باشتر وایه داوای یارمه‌تی له كه‌سێك بكه‌یت بۆ ئه‌م بابه‌ته.
3-ده‌بێت له‌وه تێگه‌یشتبێتی كێ هاوڕێی دڵسۆزته:
ئه‌و كاته‌ی هه‌رزه‌كاریت ڕه‌نگه زۆر كه‌ست وه‌ك هاوڕێی خۆت دیاری كردبێت، به‌ڵام دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی ده‌بێت هاوڕێی دڵسۆزی خۆت بناسیت و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه له ژیانتدا بهێڵیته‌وه كه به‌ڕاستی هاوڕێتن.
4-وورده‌كاری ژیانی خۆت به هه‌موو كه‌سێك مه‌ڵێ:
باشتر وایه وورده‌كاری ژیانی خۆت ته‌نها لای خۆت پارێزراو بێت و چیتر هه‌موو ڕاستی و بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به خۆت به هه‌موان مه‌ڵێ و وورده‌كاریه‌كانی ژیانی خۆت باته‌نها لای خۆت بێت.
5- بابه‌ته‌كانی ژیانت به گوێره‌ی گرنگیدان ڕێكبخه:
دوای ته‌مه‌نێك مرۆڤ له‌وه تێده‌گات بابه‌ته گرنگه‌كان له‌ژیانیدا چییه و دوای 30 ساڵی زۆر گرنگه بزانیت كام بابه‌ته بۆ ژیانی تۆ له پێشه له‌چاو ئه‌وانی دیكه.
6-چێژ له كات و پاره وه‌ربگره:
له ماوه‌ی پشوه‌كاندا هه‌وڵبده ماندوێتی له‌شت بحه‌وێنیته‌وه، چێژ وه‌ربگره چونكه كات ناگه‌ڕێته‌وه.
7- مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ربگره:
كاتی ئه‌وه هاتوه به ئۆتۆمبیلی خۆت بچته ئه‌و شوێنه‌ی مه‌به‌سته و ئه‌مه زیاتر هه‌ستی سه‌ربه‌خۆیت پێ ده‌به‌خشێت.
8-بڕێك پاره كۆبكه‌ره‌وه:
كاتێك تۆ خاوه‌نی بڕه پاره‌یه‌كی خۆت بیت ئه‌مه هه‌ستی متمانه‌ی زیاترت پێ ده‌به‌خشێت.
9-بڕیاری هاوسه‌رگیری بده:
ئه‌گه‌ر تا ئه‌م ته‌مه‌نه هاوسه‌رگیریت نه‌كردوه ئه‌وه باشتر وایه بڕیار بده‌یت و هاوسه‌رگیری بكه‌یت و ببیته خاوه‌ن ماڵی خۆت.
10-ستایلی خۆت بدۆزه‌ره‌وه:
چیتر به ستایلی هیچ كه‌سێك جلوبه‌رگ مه‌پۆشه، دوای ئه‌م ته‌مه‌نه ستایلی خۆت بدۆزه‌ره‌وه به گوێره‌ی شێوه‌ی جه‌سته‌ت به‌و جۆره خۆت بگۆڕه كه شیاوه.
AM:11:55:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 20140
جار خوێنراوه‌ته‌وه