به‌وێنه.. منداڵێك به سێ سه‌ره‌وه له‌دایكبوو
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێك له دۆخێكی ده‌گمه‌ندا منداڵێكی بوو به سێ سه‌ره‌وه له ویلایه‌تی ئۆتار برادیش له هندستان و ئه‌مه‌ش پزیشكه‌كانی توشی شۆك كردووه.
دۆخی ئه‌م منداڵه ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ی توشی سه‌رسوڕمان كردوه و ئه‌م حاڵه‌ته له زانستی پزیشكیدا ده‌گمه‌نه و به encephaloceles ناسراوه و پزیشكه‌كان پشكنینی تیشكی موگناتیسی بۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری توشبوونی ئه‌م منداڵه به‌م حاڵه‌ته ئاشكرا بكه‌ن.
یه‌كێك له پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێت" ئه‌م حاڵه‌ته زۆر ده‌گمه‌نه و جه‌سته‌ی منداڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی گه‌شه‌ی نه‌كردووه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی وێنه‌ی تیشكی بۆ ده‌گرین بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه زیاددانه‌ی به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی"
له‌ئێستادا و له زۆرێك له وڵاته‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا له‌دایكبوونی منداڵ به چه‌ند سه‌رێكه‌وه بۆته دیارده و ئه‌گه‌ری زیندوو مانی ئه‌م منداڵانه ده‌گاته %55ه و %75 ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش كه به زیندووی بمێننه‌وه گرفتی مێشك و ده‌رونیان بۆ دروست ده‌بێت.
AM:09:39:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 9328
جار خوێنراوه‌ته‌وه