كه‌مخه‌وی مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
كه‌مخه‌وی ئه‌گه‌ری زۆره توشی قه‌ڵه‌وی و گرفتی زیادبوونی كێشت بكات و پسپۆڕان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌م دوو حاڵه‌ته زۆر په‌یوه‌ندیان به یه‌كه‌وه هه‌یه.
نوستن خانه‌كانی مێشك نوێ ده‌كاته‌وه ئه‌مه جگه له‌و سووده زۆره‌ی بۆ ته‌واوی جه‌سته هه‌یه‌تی.
شیڤانی راجدیف پسۆڕێكی بواری خۆراكه و ده‌ڵێت" ئه‌نجامه‌كانی چه‌ندین توێژینه‌وه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان كه‌مخه‌وی و زیاد بوونی كێشی سه‌لماندووه، جگه له‌وه‌ش كه‌مخه‌وی ئاستی هۆرمۆنی گرلین له له‌شدا به‌رز ده‌كاته‌وه و ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات و به‌مه‌ش چه‌وری زیاتر له له‌شدا كۆده‌بێته‌وه و ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل له له‌شدا به‌رز ده‌كاته‌وه"
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری BMJ بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان كه‌مخه‌وی و كێشی زیاده ئاشكرا كراوه له كه‌سانی پێگه‌یشتودا.
كه‌مخه‌وی ته‌نها هۆكار نییه بۆ قه‌ڵه‌وی به‌ڵكو كار له هاوسه‌نگی ووزه‌ی جه‌سته ده‌كات و و مرۆڤ به‌رده‌وام هه‌ست به خه‌واڵوی و بێزاری ده‌كات.
AM:11:15:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3656
جار خوێنراوه‌ته‌وه